ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێمباپێ حەزی بە ژیانی لەندەن نەکردووە

یاریگا –

چەند ساڵێک بەر لە ئێستا، یانەی ئارسیناڵ نزیکبوو لەوەی یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی ئەم سەردەمە بگوازێتەوە ریزەکانی.

ئارسین فینگەر، راهێنەری ئەوکاتی ئارسیناڵ لە نزیکەوە چاودێری کیلیان ئێمباپێ ـی کرد بوو، بەڵام لە دوای چەندین هەوڵ، نەیتوانی بیگوازێتەوە باکووری لەندەن.

گیلیس گریماندی، یاریزاندۆزرەوەی پێشووی ئارسیناڵ بە رۆژنامەی زە سەن ـی راگەیاندووە، ئەوکاتە ئێمباپێ تەمەنی تەنیا 14 ساڵ بوو، بەڵام گەنەرز لە گواستنەوەی سەرکەوتوو نەبوو، گریماندی دەڵێت

کێشە سەرەکییەکە ئەوەبوو، ئارسیناڵ نەیتوانی ئێمباپێ رازی بکات کە داهاتووی لە لەندەن پڕشنگدار دەبێت. ئێمباپێ بڕیاریدا لە یانەیەکی نزیک ماڵ و خانەوادەکەی یاری بکات، ئەویش یانەی مۆناکۆ بوو. کاری ئێمە دۆزینەوەی یاریزانان بوو، بەڵام هەندێ جار یاریزانیشمان لەدەستدەدا. بابەتەکەی ئێمباپێ، تەنیا نەبوونی توانای رازیکردنی بوو.

گرێبەسی ئێمباپێ لەگەڵ یانەی ئەی ئێس بۆندی لە هاوینی 2013 بەسەر دەچوو، گریماندی روونیکردەوە

ئێمە لە مانگی فێبرایەر/شوبات لەگەڵیدا کۆبووینەوە، ئەگەر توانای رازیکردنی ئێمباپێمان هەبووایە، ئێستا لە ئارسیناڵ یاری دەکرد و نەدەچووە مۆناکۆ

ئێمباپێ لە کۆی 43 یاریدا لەگەڵ مۆناکۆ 20 گۆڵی کرد و دواتر بە بڕی 170 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button