ئه‌وروپاتێنسگرنگترین

جۆکۆڤیچ بووە پاڵەوانی تێنسی ئوستوراڵیا

یاریگا
نۆڤاک جۆکۆڤیچ، تێنسزانی سڕبی لە یاریی کۆتایی پاڵەوانیەتی تێنسی کراوەی ئوستوراڵیا، توانی لە ستێفانۆسی یۆنانی بباتەوە و بووە پاڵەوان.

تێنسزانە سڕبیەکە خاوەنی نۆ ناسناوی پاڵەوانیەتی کراوەی ئوستوراڵیا و هەروەها 21 ناسناوی گراندسلام، لە یاریی کۆتایی پاڵەوانتیەکە رووبەڕووی ستێفانۆس تێنسزانی یۆنانی بووەوە، لە کۆتاییدا توانی یارییەکە بە ئەنجامی سێ سێتی بێ بەرامبەر بباتەوە و بۆ جاری دەیەم بووە پاڵەوان.

جۆکۆڤیچ کە خاوەنی 21 ناسناوی گراندسلامی بوو، توانی ناسناوی ژمارە 22ـی پاڵەوانتیە گەورەکان بەدەست بێنێت و ژمارەی ناسناوەکانی لەگەڵ رافایل نادالی ئیسپانی یەکسانکردەوە.

Back to top button