ئاسیائه‌وروپاتێنس

دادگای ئوستورالیا لە بەرژەوەندی جۆکۆڤیچ بریاریدا

یاریگا-
نۆڤاک جۆکۆڤیچ، تێنسزانی سڕبی بەهۆی وەرنەگەرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا لەلایەن حکومەتی ئوستورالیا رێگری لێدەکرێت بۆ بەشداری کردن لە پاڵەوانییەتی تێنسی کراوەی وڵاتەکەیان.

ئاژانسی ئاسۆشیتدپرێس بڵاویکردەوە، دوای رێگری کردن لە تێنسزانە سڕبیەکە، کەیسەکەی رادەستی دادگا کرا و، دواجار دادوەر بریاریدا کە نابێت رێگری لەو تێنسزانە بکرێت و پێویست 30 خولەک دوای بریارەکەیان، هەموو بەڵگەکانی پێ بدرێتەوە.

بەم شێوەیە چاوەڕێ دەکرێت نۆڤاک جۆکۆڤیچ باشترین تێنسزانی جیهان بەشداری گراندسلامی ئوستورالیا بکات و هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی ژمارە 21 بدات.

Back to top button