ئه‌وروپاتێنسفه‌ره‌نساگرنگترین

جۆکۆڤیچ بووە پاڵەوانی ماستەرزی پاریس

یاریگا
نۆڤاک جۆکۆڤیچ، تێنسزانی سڕبی لە یاری کۆتایی پاڵەوانییەتی تێنسی ماستەرزی پاریس رووبەڕووی دانیێل مێدڤێدێڤ تێنسزانی رووسی بووەوە و، توانی یارییەکە بباتەوە و، ناسناوەکەشی بەدەستهێنا.

تێنسزانە سڕبیەکە لەم یارییەکە توانی بە ئەنجامی سێ سێت بەرامبەر سێتێک بباتەوە، ئەنجامی سێتەکانیش چوار شەش، شەش سێ و شەش سێ بوون و ناسناوەکەی بەدەستهێنا و، رێگەی نەدا تێنسزانە رووسیەکە بۆ دووەم ساڵی لەسەر یەک ناسناوەکە بەدەست بێنێت.

بەم شێوەیە جۆکۆڤیچ کۆی ناسناوەکانی لە ماستەرزی پاریس گەیاندە شەش ناسناو و لە پێشەنگ دێت.

Back to top button