یاریگا–
شاردنەوەی لوگۆی یانەی ریال مەدرید لەلایەن هەردوو کاپتنی بارسێلۆنا سێرخیۆ بۆسکێتس و کاپتنی ئاتلێتیکۆ مەدرید، هاندەرانی یانەی ریال مەدریدی توڕە کردووە.
رۆژنامەی ئاسی وەرزشی ئیسپانی بڵاویکردەوە، هەموو کاتێک پێش دەستپێکردنی یارییەکان، کاپتنەکانی زۆربەی یانەکان لۆگۆی یانەکانی یەکتری وەکو یادگاری و خەڵات پێشکەشی یەکتری دەکەن. لە دوو یاری رابردووی شاهانەکان بەرامبەر بلاوگرانا و رۆخێ بلانکۆس ئەم شتە دووبارە بووەوە، بەڵام لە کاتی گرتنی وێنەی یادگاری، یاریزانەکانی ئەو دوو یانەیە لۆگۆی مێرنگی دەشارنەوە، ئەمەش دەنگدانەوەیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە و هاندەرانی ئەو یانەیەی توڕە کردووە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کەریم بێنزێما کاپتنی ریال مەدرید، بە پێچەوانەی یاریزانەکانی دیکە هەمیشە رێزێکی زۆر لە لۆگۆی یانەکان دەگرێت.