ئینگڵته‌راگرنگترین

ئۆوین: تەحەدای مێسی دەکەم لە لیڤەرپوول سەرکەوتوو بێت

یاریگا –

ئەستێرەی پێشووی یانەی لیڤەرپوول رایدەگەیەنێت، ئەگەر لیۆنێل مێسی بێتە لیڤەرپوول، ناتوانێت راستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئاستی یانەکە دروست بکات.

مایکڵ ئۆوین، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، پاڵپشتی لە کۆدی گاکپۆ دەکات و رایدەگەیەنێت، یاریزانە هۆڵەندییەکە پێویستی بەکاتە و دەتوانێت ئاستی باش لەگەڵ رێدز پێشکەش بکات.

لەدوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لە مۆندیالی قەتەر لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵەندا، یۆرگن کڵۆپ بە بڕی ٤٤ ملیۆن پاوەند، گاکپۆی لە یانەی ئایندهۆڤن گواستەوە. بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ گۆڵ و ئاسیستێکی نەکردووە، ئەمەش رووبەڕووی رەخنەی زۆری کردووەتەوە.

مایکڵ ئۆوین
مایکڵ ئۆوین قسە بۆ پێگەی پرێمەرلیگ دەکات

مایکڵ ئۆوین لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی فەرمی پرێمەرلیگ دەڵێت

هەست بە نیگەرانی دەکەم، چونکە گاکپۆ لە کاتێکدا هاتووەتە لیڤەرپوول کە بە دۆخێکی ناجێگیردا تێدەپەڕێت و تەواوی متمانەی رابردوویان لەدەستداوە. لە یاری بەرامبەر چێڵسی، گاکپۆ یەک دوو هەلی بۆ رەخسا، ئەمە روونە کە هەموو هەوڵێک دەدات خۆی بسەلمێنێت. دڵنیام لەوەی دەتوانێت ببێتە گرێبەستێکی سەرکەوتوو بۆ لیڤەرپوول، بەڵام ئێستا تەحەدای لیۆنێل مێسیش دەکەم، بێتە لیڤەرپوول و ئاستێکی باش پێشکەش بکات، چونکە یانەکە بە کاتێکی سەختدا تێدەپەڕێت.

لیڤەرپوول لە دوا یاریدا بەبێ گۆڵ لەگەڵ چێڵسی یەکسانبوو و بە درێژایی یارییەکە تەنیا سێ جار تۆپی ئاراستەی نێو سێ ستوونی بلووز کرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button