ئینگلتەرا

قەتەرییەکان نزیکن لە کڕینی لیڤەرپوول

یاریگا –

قەتەرییەکان نزیکن لە کڕینی پشکی گەورە لە یانەی لیڤەرپوول.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، گروپی قەتەر بۆ وەبەرهێنان ئامادەکاری تەواویان بۆ کڕینی یانە ئینگلیزییەکە کردووە و دەیانەوێت پشکی گەورەی یانەکە لە گروپی وەرزشی فێنوەی بکڕێت، کە خاوەندارێتی تەواوی یانەی لیڤەرپوول دەکات.

رۆژنامەکە نووسیویەتی، گروپی وەبەرهێنانی قەتەری دوا قسەی خۆیان بە جۆن هێنری، سەرۆکی رێدز داوە. گروپە قەتەرییەکە دەیەوێت تەواوی یانەکە یاخود زۆرینەی پشکەکانی لیڤەرپوول بکڕێت.

تاوەکو ئێستا جۆن هێنری، سەرۆکی گروپی وەرزشی فێنوەی بڕیاری کۆتایی نەداوە، رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، هێنری دەیەوێت بەشێک لە پشکەکان بفرۆشیت و ئێستا گرنگی بە فرۆشتنی تەواوی یانەکە نەداوە.

فرۆشتنی پشکەکانی لیڤەرپوول بە گروپی وەبەرهێنانی قەتەر، یارمەتی یانەکە دەدات، وەبەرهێنانی زیاتر لە گواستنەوەی یاریزاناندا بکات، بەڵام قەتەرییەکان بەشێکی گەورە یاخود تەواوی یانەکەیان دەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button