ئه‌ڵمانیائه‌وروپائەفریقا

وادەی گەڕانەوەی مانێ دیاریکرا

یاریگا
سادیۆ مانێ، هێرشبەری سەنیگالی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، چاوەڕێ دەکرێت بەم زووانە دەست بە یاریکردن بکاتەوە.

هێرشبەرە سەنیگالیەکەی باڤارییەکان، دوو مانگە بەهۆی پێکان لە یاریگاکان دابڕاوە، سەرەتا تیمی پزیشکی یانەکەی بڵاویکردەوە، ئەو یاریزانە بۆ رزگار بوون لە پێکانەکەی، پێویستی بە نزیکەی 14 هەفتە هەیە، بەڵام هەژمارەی فەرمی یانەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، وێنەیەکی ئەو یاریزانەی بڵاوکردووەتەوە، یاریزانەکە بەردەوامە لەسەر ئامادەکارییەکانی و بەم زووانە دەگەڕێتەوە.

بایرن میونشن مانگی داهاتوو لە قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ، رووبەڕووی پاریس سانجێرمان دەبێتەوە و، راهێنەری یانەکە بەو هیوایە سانێ بەشداری یارییەکە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button