ئه‌مریکائه‌وروپائینگلتەرا

پۆچێتینیۆ دەگەڕێتەوە پرێمەرلیگ

یاریگا
ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ، راهێنەری ئەرجەنتینی پێشووی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی، جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە پرێمەرلیگ و ئەمجارەیان چاوەڕێ دەکرێت ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی چێڵسی وەرگرێت.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، راهێنەرەکەی پێشووی تۆتێنهام چاوەڕێ دوورخستنەوەی گراهام پوتەر راهێنەری یانەی چێڵسی دەکات، بۆ ئەوەی لە شوێنی ئەو ببێتە راهێنەری بلوز، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت دوای دوورخستنەوەی، راهێنەرەکەی پێشووی سپێرز شوێنی بگرێتەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، راهێنەرەکەی چێڵسی بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی، لەوانەیە چەند رۆژی داهاتوو لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە، ئەو کات بەڵکو پۆچێتینیۆ لە شوێنی دەست نیشان بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button