ئینگلتەرا

دوو یاریزانی چێڵسی دەستیان بە ڕاهێنانەکانیان کردەوە

یاریگا

یانەی چێڵسی ئینگلتەرا ئەم وەرزە بە ڕاهێنەرایەتی ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ یەکێک لە گەورەترین کێشەکانیان تووشبوونی بەشێک لە یاریزانەکانیان بوو بە پێکان.

لەو ماوەیەدا نزیکەی 10 یاریزانی بلوز تووشی پێکان بوون و بەم هۆیەوە نەیانتوانی بەشداری هیچ یارییەکی یانەکان بکەن، هەر ئەمەش وایکرد ئەو یانەیە کۆمەڵێک ئەنجامی لاواز بە دەست بێنێت.

ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ راهێنەری یانە لەندەنیەکە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریی ئەم هەفتەی یانەکەی لەبارەی گەڕانەوەی هەردوو یاریزانی یانەکەی ئێنکوکو و لاڤیا گوتی

قسەم لەگەڵ ئێنکوکو کرد و گووتی ئامادە دەبێت بۆ یاری نیوکاسڵ دوای یارییە نێودەوڵەتیەکان. دوێنێ پرسیارم لە ئامادەکارییەکانی کرد و گەشبینم بە گەڕانەوەی و لە دۆخێکی باشدایە. ڕۆمیۆ لاڤیاش نزیکە لەگەڕانەوە، ئەمڕۆ مەشق و ڕاهێنانیان کرد، هیوادارین هەفتەی داهاتوو بەشداری مەشقی بە کۆمەڵ بکات

بابەتی زیاتر

Back to top button