ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پۆچێتینیۆ پێشوازی لە گەڕانەوەی لوکاکۆ دەکات

یاریگا

ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ ئامادەیە پێشوازی لە گەڕانەوەی رومێلو لوکاکۆ گۆڵکاری بەلجیکی یانەی چێڵسی بکات.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی زانیاری دەستکەوتووە راهێنەرە ئەرجەنتینیەکە نزیکە لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی بلوز، بۆیە داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە کۆتایی بە گرێبەستەکەی هێرشبەرە بەلجیکیەکە بێنن و ئەو یاریزانە بگەڕێننەوە ریزەکانیان.

لوکاکۆ ئەم وەرزە بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیاوە کردووە، بە گوێرەی تەلەگراف ئەو یاریزانە ئێستا سەرقالی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگە و دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە بڕیار لەسەر داهاتووی دەدات.

لەلایەکی دیکەوە ماوەیەک لەمەوبەر سەرچاوەکانی ئیتاڵیا بڵاویان کردەوە، لوکاکۆ ئارەزووی مانەوە لە ریزەکانی یانەی ئینتەر میلان دەکات، بەڵام کێشەکە ئەوەیە یانە لەندەنیەکە لە پێناو دەستبەرداربوون لە یاریزانە بەلجیکیەکە داوای 80 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button