ئیسپانیا

یاریزانێكی ڕیاڵ مەدرید تووشی پێكان بوو

یاریگا-

ماریانۆ دیاز، هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پێش چەند ڕۆژێك لە یاریەكریان بەرامبەر ڤایادۆلید تووشی پێكان بوو.

وا بڕیارە ڕۆژی هەینی ڤایادۆلید لە یاریگای خۆیدا میوانداری ڕیاڵ مەدرید بكات، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی پانزەیەمی خولی ئیسپانیدا.

بەپێی زانیاریەكانی ڕادیۆی كۆپی ئیسپانی لە چەند كاتژمێری رابردوودا ماریانۆ دیاز تووشی پێكانێكی سەخت هات و ئەوەش ڕەنگە ڕێگری لێ بكات بەشداری یاری داهاتووی ڕیاڵ مەدرید بكات.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد كە دیاز لە پاژنەی پێیدا تووشی پێكان بووە و بەشداری لە ڕاهێنانەكانی دوێنێی یانەكەی نەكردووە.

ڕیاڵ مەدرید لە ڕیزبەندی دووەمی خولی ئیسپانیدایە بە كۆكردنەوەی 35 خاڵ و بە جیاوازی دوو خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button