گرنگترینمۆندیال

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پەیامێكی بڵاوكردەوە

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەفسانەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال پەیامێكی بڵاوكردەوە دوای شكستەكەیان بەرامبەر مەغریب و كرانە دەرەوەیان لە یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

شەوی ڕابردوو هەردوو هەڵبژاردەی پۆرتوگال و مەغریب لە قۆناغی چارەكی كۆتایی یاریەكانی جامی جیهانی ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و یاریەكەش بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی مەغریبیەكان كۆتایی هات.

كەمێك پێش ئێستا دۆن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێكی بڵاوكردەوە و نووسیویەتی:

بردنەوەی مۆندیال بۆ پۆرتوگال گەورەترین و بەرزخوازترین خەونی من بوو لە تەواوی کاروانی وەرزشیمدا، خۆشبەختانە زۆر نازناوم بردوەتەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا، کە پۆرتوگالیشی تێدایە، بەڵام کردنی وڵاتەکەمان بە پێشەنگی وڵاتانی جیهان لە ڕێگەی مۆندیالەوە خەونی گەورەم بوو.

بۆ ئەو خەونەشم بە سەختی جەنگام، لە 5 پاڵەوانیەتی مۆندیالدا گۆڵم تۆمارکردووە لەماوەی 16 ساڵدا، ئەمەش لەپاڵ چەندان یاریزانی مەزنەوە و پاڵپشتی گەلی پۆرتوگالیش، هەموو هەوڵێکمدا، هەرگیز لەو جەنگەدا ڕامنەکرد و خۆم نەدزییەوە و دەستبەرداری ئەو خەونەم نەبووم.

بەداخەوە دوێنێ ئەو خەونە کۆتایی هات، بەڵام نامەوەێ کاردانەوەی تووندم بۆ ئەو شکستە هەبێت، تەنها دەمەوێت پێتان بڵێم کە زۆر شت وترا و زۆر شت نووسرا بەبێ بەڵگە، بەڵام بۆ ساتێکیش پەیوەستبوونم بە هەڵبژاردەکەمەوە نەگۆڕا، من هەمیشە ئەو کەسەم کە بۆ ئامانجی هەمووان تێدەکۆشم و هەرگیز پشت ناکەمە هاوڕێ یاریزانەکانم و وڵاتەکەشم.

لە ئێستادا لەوە زیاتر شتێکی تر شایانی باسکردن نییە،  سوپاس پۆرتوگال، سوپاس قەتەڕ، خەونەکە جوانبوو بەڵام… هیوادارم ئێستا کەشوهەواکە یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی هەمووان بە ئامەنجەکانی خۆیان بگەن”.

بابەتی زیاتر

Back to top button