ئاسیائه‌مریکائه‌وروپا

تیتێ: ئامادەم جارێکی دیکە سەما بکەم

یاریگا
تیتێ راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل، بە توندی وەڵامی ئەو کەسانە دەداتە کە رەخنەیان لە سەماکانی ئەو گرتووە.

راهێنەرەکەی سامبا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر کڕواتیا لە قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی قەتەر گووتی “ بەداخەوەم بۆ ئەو کەسانەی هیچ زانیارییەکیان لەسەر کلتوری وڵاتەکەم نیە، ئەوان بۆیان نیە رەخنە لە سەمای ئێمە بگرن، سەما کردنی من لەگەڵ یاریزانەکان لە یاری بەرامبەر کۆریای باشوور، هیچ بێ رێزییەکی تێدا نەبوو، تەنها ویستم بەشداری خۆشی یاریزانەکانم بکەم و، دڵیان خۆش بکەم “.

تیتێ سەبارەت بە رووبەڕووبونەوەی کڕواتیاش گووتی “ ئەوان هەڵبژاردەیەکی بەهێزن و خاوەنی کۆمەڵێک یاریزانی بە توانان، کارمان لەسەر خاڵە لاواز و بەهێزەکانیان کردووە “.

بابەتی زیاتر

Back to top button