ئه‌ڵمانیائه‌وروپافه‌ره‌نسا

بایرن میونشن گرێبەستی هێرناندێز نوێدەکاتەوە

یاریگا-
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا دەیەوێت دوای کۆتایی هاتنی مۆندیالی 2022, یەکسەر گرێبەستی لوکاس هێرناندێز بەرگریکاری فەرەنسی یانەکەی نوێ بکاتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، پێش دەستپێکردنی مۆندیالی قەتەر، کارگێری باڤارییەکان گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی بەرگریکارەکەیان دەسپێکرد و، هەردوولا نزیکن لە رێکەوتن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت دوای مۆندیال واژۆ لەسەر پرۆژەکە بکرێت.

هێرناندێز گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن، هاوینی ساڵی 2024 کۆتایی دێت و یانەکەی ئامادەیە گرێبەستەکە بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە نوێ بکاتەوە.

Back to top button