ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ئەیسی میلان ئۆفەرێکی یانەی پاریس سانجێرمان رەتدەکاوە

یاریگا
یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا بەم دواییە ئۆفەرێکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا لە پێناو دەستبەرداربوون لە تیۆ هێرناندێز بەرگریکاری بالی چەپی یانەکەی رەتکردووەتەوە.

ماڵپەری کالچۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، یانە فەرەنسیەکە بەم دواییە لە پێناو گواستنەوەی بەرگریکاری بالی چەپی رۆسێنەری لە رێگەی لیۆناردۆ بەرێوەبەری وەرزشی یانەکەیان ئۆفەرێکیان پێشکەشی ئەو یانەیە کردووە، بەڵام کارگێری یانەکەی هەرزوو یانە فەرەنسیەکەی بێ هیوا کرد و رایانگەیاند بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری بەگریکارەکەیان نابن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە دوای رەتکردنەوەی ئۆفەرەکەی سانجێرمان، ئەو یانەیە هیچ ئۆفەرێکی دیکەی بۆ گواستنەوەی هێرناندێز پێشکەش نەکردووە و چاوەڕێ دەکرێت هەوڵ بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی دیکە بدەن،

بابەتی زیاتر

Back to top button