ئه‌وروپائیتاڵیا

یاریزانێکی ئەیسی میلان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

یاریگا
یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا، سەرەڕای ئەوەی چەند یاریزانێکی پێکانیان هەیە و، بەشداری یاری داهاتووی یانەکەیان ناکەن، ئەمجارەیان یاریزانێکی دیکەیان بەهۆی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەدەستداوە.

پێگەری فەرمی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، تیۆ هێرنادێز بەرگریگاری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەکەیان، دوای ئەوەی لە ریزی هەڵبژاردەکەی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ کرا، ئەمجاکەی پۆزەتیڤ دەرچووە، بەڵام خۆشبەختانە تەندروستی باشە و تا ئەو کاتەی لەم پەتایە رزگاری دەبێت، لە کەرەنتین دەبێت.

رۆسێنەری هەفتەی داهاتوو سەرەتا لە سێریائەی رووبەڕووی ڤێرۆنا دەبێتەوە، پاشان لە چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یانەی پۆرتۆی پۆرتوگاڵی دەبێتەوە و، هێرناندێزی بەرگریکار بەشداری ئەو دوو یارییە ناکات.

Back to top button