مۆندیال

ئەگەرەكانی سەركەوتنی هەڵبژاردەكانی كۆمەڵەی چوارەم بۆ قۆناغی 16

یاریگا

دوای تەواو بوونی یاریەكانی گەڕی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ تەنها یەك یاری ماوە و قۆناغی كۆمەڵەكان كۆتایی دێت.

‎وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كۆمەڵەی سێیەم و چوارەم ( C , D ) كۆتا یاری خۆیان لە قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی قەتەڕ ئەنجام بدەن.

كۆمەڵەی چوارەم پێكدێت لە هەڵبژاردەكانی فەڕەنسا، ئوسترالیا ، دانیمارك و تونس، فەڕەنسا بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ لە پلەی یەكەم دێت و ئوسترالیاش بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ لە ڕیزبەندی دووەم دێت دانیمارك و تونسیش بە تەنها خاڵێك ڕیزبەندی سێیەم و چوارەمیان گرتووە.

ئەگەرەكانی سەركەوتنی هەڵبژاردەكانی كۆمەڵەی چوارەم:

فەڕەنسا: سەركەوتووە بۆ قۆناغی داهاتوو ، بە بردنەوە یان یەكسان بوون بە مەرجێك ئوسترالیا بە جیاوازی كەمتر لە شەش گۆڵ لە دانیمارك بباتەوە ئەوا بە پلەی یەكەم دەگاتە قۆناغی داهاتوو.

ئوسترالیا: بە بردنەوە یان یەكسان بوون بە مەرجێك تونس لە فەڕەنسا نەباتەوە دەگاتە قۆناغی داهاتوو.

دانیمارك: بە بردنەوە دەگاتە قۆناغی داهاتوو بە مەرجێك تونس بە جیاوازی گۆڵی زیاتر لە فەڕەنسا نەباتەوە.

تونس: بە بردنەوە لە فەڕەنسا بە مەرجێك ئوسترالیا و دانیمارك یەكسان بن ، یان بردنەوە لە فەڕەنسا و بردنەوەی دانیمارك لە ئوسترالیا بە جیاوازی گۆڵی زیاتر دەگاتە قۆناغی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button