ئه‌مریکائه‌وروپا

زانیاری نوێ سەبارەت بە داهاتووی لیۆنێل میسی

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا زانیاری نوێیان سەبارەت بە داهاتووی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ئاشكرا كرد.

گرێبەستەكەی میسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ساڵی 2023 بەسەردەچێت.

ڕۆژنامەی تایمز سپۆرتی ئینگلیزی ئاشكرایكردووە یانەی ئینتەر میامی نزیكە لە واژۆكردنی گرێبەست لەگەڵ لیۆنێل میسی و لەو باوەڕەدان كە دوای یاریەكانی جامی جیهانی یاریزانەكە پەیوەندی بە یانەكەیانەوە دەكات.

هەروەها ئاشكرایكردووە كە یاریزانە تەمەن 35 ساڵانەكە دەبێتە خاوەنی بەرزترین موچە لە مێژووی خولی ئەمریكیدا، خاوەنانی یانەكە بە سەركردایەتی داڤید بێكهام گەشبینن بەوەی ئەفسانەكەی تانگۆ لە كۆتایی وەرز پەیوەندی بە ڕیزەكانی یانە ئەمریكیەكەوە دەكات.

لە ئێستادا میسی لەگەڵ هەڵبژاردەكەی بەشداری لە یاریەكانی جانی جیهانی 2022ی قەتەڕ دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button