مۆندیال

سەنیگال شوێنگرەوەی مانێی دیاریكرد

یاریگا-

هەڵبژاردەی سەنیگال شوێنگرەوەی سادیۆ مانێی ئەستێرەی یەكەمی هەڵبژاردەكەی دەستنیشانكرد بۆ یاریەكانی جامی جیهانی.

مانێ بەهۆی ئەو پێكانەی تووشی هات نەشتەرگەری ئەنجامدا و بەهۆیەوە نەیتوانی بەشداری لە یاریەكانی هەڵبژاردەكەی بكات لە جامی جیهانی.

هەڵبژاردەی سەنیگال ئاشكرایكرد كە هێرشبەری یانەی ئەندەرلەختی بەلجیكی موسا ندیای بانگهێشتكراوە بۆ لیستی یاریزانەكانی ئەو هەڵبژاردەیە.

هەژماری فەرمی سەنیگال لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر ڕایگەیاند كە موسا ندیای لەلایەن ڕاهێنەر ئالیۆ سیسێ بانگهێشتكراوە بۆ جێگای مانێ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button