ئه‌وروپا

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ: ڕاهێنەران بۆیان نییە بۆ ماوەی 3 خولەک لە یارییەکدا یاریم پێ بکەن

یاریگا-

ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی بەریتانی، پرێس مۆرگان، بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەفسانەی هەڵبژاردەی پورتوگال و یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی.

ڕۆناڵدۆ باسی لە ڕووداوی جێهێشتنی یاریگای كرد لە یاریەكەیان بەرامبەر تۆتنهام لە خولی نایابی ئینگلتەرا و ووتی: ئەوە شتێکە کە پەشیمانم لە كردنی و لەوەی کە یاریگام جێهێشت، با بڵێین داوای لێبوردن دەكەن، بەڵام لە هەمان کاتدا هەستم دەكرد ڕاهێنەر سوكایەتیم پێدەكات.

هەروەها هێرشیكردە سەر تین هاگ و ووتی: ڕاهێنەران بۆیان نییە بۆ ماوەی 3 خولەکی یارییەکە یاریم پێبکەن، من ئەو جۆرە یاریزانە نیم، دەزانم دەتوانم چی پێشکەش بە یانەكە بکەم.

ئاماژەی بەوەشکرد: تۆ من ناخەیتە نێو یاریگا بەرامبەر مانچێستەر سیتی بەهۆی ڕێزگرتنت بۆ ژیانی وەرزشیم، وەك ئەوەی تێن هاگ وتی، دواتر دەتەوێت لە کۆتا 3 خولەکدا بەرامبەر تۆتنهام بەشداریبکەم  ئەمە دژایەتییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button