ئاسیا

نەسڕ وەڵامی دەنگۆكان سەبارەت بە گرێبەستەكەی كریستیانۆ دەداتەوە

یاریگا-

یانەی نەسڕی سعودی ڕاستی ئەوەی ڕوونكردەوە كە ئایا بڕگەیەك هەیە لە نێو گرێبەستەكەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆدا كە باس لەوە بكات پشتیوانی سعودیە دەكات بۆ وەرگرتنی میوانداریكردنی یاریەكانی جامی جیهانی 2030.

لە ماوەی ڕابردوودا زۆربەی سەرچاوە ڕۆژنامەوانیەكان ئاماژەیان بەوە دەكرد كە موچەكەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوو هێندە دەبێت و بڕی 200 ملیۆن یۆرۆی دیكە وەردەگرێت، بەمەبەستی بەرزكردنەوەی ئۆفەری تایبەتی سعودیە بۆ بەدەستهێنانی میوانداریكردنی یاریەكانی جامی جیهانی 2030.

یانەی نەسڕ لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە و نووسیویانە:

” یانەی نەسڕ دەیەوێ ئەوە ڕوونبکاتەوە، بە پێچەوانەی راپۆرتە هەواڵییەکان، گرێبەستی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هیچ خاڵێکی دەربارەی پابەندبوونی یاریزانەکەوە بۆ کەیسی میوانداریکردنی مۆندیال لەخۆ نەگرتووە.

سەرنجی سەرەکی ئەو لەسەر یانەی نەسڕ و کارکردنە لەگەڵ هاوتیمەکانی بۆ یارمەتیدانی یانەکە و بەدەستهێنانی سەرکەوتن”.

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە گواستنەوەكانی زستانەی ئێستادا پەیوەندی بە ڕیزەكانی یانەی نەسڕی سعودیەوە كرد دوای ئەوەی بە ڕەزامەندی هەردوولا گرێبەستەكەی لەگەل مانچێستەر یۆنایتد هەڵوەشاندەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button