ئه‌وروپائینگڵته‌را

رۆناڵدۆ ریزەکانی مانچێستەر یونایتد جێدێڵێت

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پورتوگالی یانەی مانچێستەر یونایتد زستانی داهاتوو ریزەکانی یانەکەی جێدێڵێت.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، گۆڵکارە پۆرتوگالیەکەی شەیتانە سوورەکان بەهۆی کێشەکانی ئەم دواییەی یانەکەی، بڕیاریداوە سەرەتای ساڵی داهاتوو و پێشکۆتایی هاتنی ئەم وەرزە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت، بەڵام دیار نیە پەیوەندی بە کام یانە دەکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە لە ئەگەری جێهێشتنی ریزەکانی مانچێستەر یونایتد، رۆناڵدۆ لە قۆناغی پاڵاوتنەکانی یۆرۆپالیگ بەرامبەر بارسێلۆنا بەشداری ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button