ئه‌مریکائه‌وروپا

رۆناڵدۆ: دوو ساڵ و نیوە چارەسەری دەروونی وەردەگرم

یاریگا-
رۆناڵدۆی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیلی ئاشکرای دەکات بەهۆی کاریگەرییەکانی سەردەمی یاریکردن، ئێستا چارەسەری دەروونی وەردەگرێت.

دیاردە لە دیمانەیەکدا ئاشکرای دەکات “ ئێستا لەلایەن پزیشکی دەروونییەوە چارەسەرم بۆ دەکرێت. ماوەی دوو ساڵ و نیوە لەژێر چارەسەریدام و زۆر باشتر لە جاران لەخۆم تێدەگەم. من لە نەوەیەکم کە هەمووان چاوەڕێی باشترینیان لە ئێمە دەکرد بەبێ ئەوەی گرنگی بە ڕۆحی یاریزانەکان بدات. بە ئاوڕدانەوە لە دواوە دەبینم کە بەڵێ لە ژێر فشارێکی دەروونی زۆردا بووین و بێ هیچ ئامادەکارییەک بۆی “.

رۆناڵدۆی دیاردە لە کاروانی وەرزشی دووجار تووشی پێکانێکی زۆر قورس بوەەتەوە و هەر ئەم پێکانانەش وایکرد واز لە یاریکردن بێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button