ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەڕمی: دی لیخت پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە كرد

یاریگا- یانەی یوڤێنتوس بە فەڕمی پەیوەندیكردنی ماتیاس دی لیخت بەرگریكاری یانەی ئەیاكسی بە یانەكەیەوە ڕاگەیاند.

ئێوارەی سێ شەممە یاریزانەكە گەشتە تۆرینۆ و بەرەبەیانی چوارشەممە پشكنینە پزیشكیەكانی لە یانە ئیتاڵیەكە تێپەڕاند و كەمێك پێش ئێستا بە فەڕمی پەیوەندی بە یانەكەوە كرد.

یوڤێنتوس بڕی 75 ملیۆنی داوە بۆ یانە هۆڵەندیەكە بۆ ماوەی 5 ساڵ لەو بڕە پارەیە 10.5 ملیۆن گۆڕانكاریە.

یاریزانەكە ساڵانە بڕی 12 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، هەروەها بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی 150 ملیۆن یۆرۆیە.

دی لیخت پێنجەم یاریزانی هۆڵەندیە لە ڕیزەكانی یوڤێنتوس لە دوای هەریەك لە ڤان دێر سار و داڤیدز و ئیلیا و ئۆلیسم بۆی.

بابەتی زیاتر

Back to top button