ئه‌وروپا

پەیامی ڕۆناڵدۆ دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر چیك

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی هەڵبژاردەی پورتوگال پەیامێكی  ئاڕاستەی هاندەرانی هەڵبژاردەكەی كرد دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر چیك.

هەڵبژاردەی پورتوگال ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی چیك بوویەوە و یاریەكەشی بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی نەیشن لیگ.

گۆڵەكانی پورتوگال لەلایەن دالۆت دوو گۆڵ و برۆنۆ فێرناندیز گۆڵێك و دیگۆ جۆتا گۆڵێك تۆمار كران.

لە دوای یاریەكە دۆن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی:

” یاریەكی نایاب و سەركەوتنێكی گرنگ بۆ تیپەكەمان ، سەرنجی تەواو دەخەینە سەر بەدەستهێنانی ئامانجەكەمان ، سوپاس بۆ پاڵپشتییە سەرنجڕاكێشەكەی گەلی پورتوگال ”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button