تێنس

پەیامی میسی بۆ فیدرێر دوای وازهێنانی لە یاریكردن

یاریگا-

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی پەیامێكی ماڵئاوایی ئاڕاستەی ڕۆجەر فیدرێر كرد دوای وازهێنانی لە یاریكردن.

فیدرێر لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاند پاڵەوانیەتی جامی دەیڤەر  كە وا بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدرێت كۆتا دەركەوتنی ئەو دەبێت.

میسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی: ” بلیمەت ، ناوازە لە مێژووی تێنسدا و نمونەیەک بۆ هەموو وەرزەشەوانێک ، بەهیوای باشترین بۆت لە قۆناغی نوێی ژیانتدا ، بیرت دەکەین  ”

فیدرێر 1251 یاری لە ژیانی وەرزشیدا بردووەتەوە , 275 یاری شكستیهێناوە و 103 نازناوی بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button