ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا دەتوانێت گرێبەستەکەی لیڤاندۆڤسکی هەڵوەشێنێتەوە

یاریگا
رۆبیرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ساڵ لە دوای ساڵ مووچەکەی زیاد دەکرێت و، یانەکەشی بۆی هەیە ساڵی سێیەم پێشکۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، دەستبەرداری بن و گرێبەستەکەی هەڵوەشێننەوە.

رۆژنامەی مارکای وەرزشی ئیسپانیا ووردەکای گرێبەستی گۆڵکارە پۆڵەندیەکەی بلاوگرانای بڵاوکردووەتەوە و، لە گرێبەستەکەدا دیارە کە ساڵانە مووچەکەی زیاد دەبێت. لە گرێبەستەکەدا هاتووە، ئەو یاریزانە ساڵی یەکەم واتە ئەمساڵ 10 ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچەی وەردەگرێت و، ساڵی دووەمیش مووچەکەی دەگاتە 18 ملیۆن یۆرۆ.

سەرچاوەکە ئاشکراشی کردووە لە ساڵی کۆتایی لیڤا مووچەکەی دەبێتەوە 13 ملیۆن یۆرۆ و، هەروەها یەکێک لە مەرجەکانی گرێبەستەکەشی ئەوەیە، ئەگەر لە ساڵی سێیەم نەیتوانی بەشداری %55 یارییەکانی یانەکەی بکات، ئەوا گرێبەستەکەی هەڵدەوەشێندرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button