ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: دراكسلەر پەیوەندی بە بەنفیكاوە كرد

یاریگا-

جولیان دراكسلەری ئەڵمانی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی پەیوەندی بە ڕیزەكانی بەنفیكاوە كرد.

هەژماری فەڕمی پاریس سان جێرمان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیوەندیكردنی جولیان دراكسلەری بە ڕیزەكانی بەنفیكاوە ڕاگەیاند بەشێوەی خواستن و بۆ ماوەی وەرزێك.

هەروەها هیوای سەركەوتنیان بۆ یاریزانەكەیان خواست لە ماوەی خواستنەكەیدا.

یانە پورتوگالیەكە پێشوازی لە یاریزانە ئەڵمانیەكە كرد و درێسی ژمارە 93 لەو یانەیە دەپۆشێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button