ئه‌وروپائیسپانیا

ئالبا: خەڵاتی باڵۆن هەر لە مێسی جوانە

یاریگا
جۆردی ئالبا، بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا پێیوایە خەڵاتی باڵۆن دۆر تەنها بۆ مێسی شیاوە و ئەو خەڵاتە هەر لە خۆی جوانە.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری Barca Univercal بەرگریکاری بالی چەپی بلاوگرانا لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا ئەمساڵ کێ شایستەی خەڵاتی باڵۆن دۆرە دەڵێت ” بێنزێما وەرزی رابردووی توانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات، هەروەها ئەو یاریزانە توانی زۆربەی ناسناوەکان لەگەڵ یانەکەی بەدەست بێنێت، بەڵام خەڵاتە بۆ مێسی جوانە ”.

ئەم قسانەی ئالبا لە کاتێکدایە ئەمساڵ ناوی مێسی لە 30 پاڵێوراوی کۆتایی بۆ بەدەست هێنانی خەڵاتەکەی نیە و، هیچ چانسێکی بۆ بەدەستهێنانی هەشتەم خەڵات نیە.

Back to top button