ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

گومان لە بەشداری کردنی ئالبا بەرامبەر بایرن میونشن دەکرێت

یاریگا
جۆردی ئالبا، بەرگریکاری بالی چەپی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە دوایین یەکەی ئامادەکاری یانەکەی بەمەبەستی رووبەڕووبونەوەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا لە چامپیۆنزلیگ، هەستی بە ئازار کردووە و ئەمەش وایکردووە گومان لە بەشداری کردنی ئەو یاریزانە بکرێت.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، لە دوایین یەکەی ئامادەکاری بلاوگرانا بۆ رووبەڕووبونەوەی یانە ئەڵمانیەکە لە گەڕی یەکەمی وەرزی نوێ چامپیۆنزلیگ، بەرگریکاری بالی چەپی ئەو یانەیە لە پشتی هەستی بە ئازار کردووە و نەیتوانیوە بەشداری تەواوەتی لە راهێنانەکاندا بکات، هەر ئەمەش وایکردووە گومان لە بەشداری کردنی بکرێت.

بارسێلۆنا لە کاتێکدا لە گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی بایرن میونشن دەبێتەوە، بۆ ئەم یارییە هەر یەکە لە ئەگوێرۆ، برایسوەیت، ئۆسمان دێمبلی و ئانسۆ فاتی بەهۆی پێکان بەشداری ناکەن.

Back to top button