ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا تانە لە کارتە سوورەکەی ئالبا دەدات

Yariga App

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، لە دادگای وەرزشی وڵاتەکەی تانە لە کارتە سوورەکەی جۆردی ئالبا بەرگریکاری بالی چەپی دەدات.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە دێربی کەتەلۆنیا، ماتیۆ لاهۆزی ناوبژیوان بەرگریکاری بلاوگرانای بە کارتی سوور لە یارییەکە دەرکرد، کارگێری یانەکە پێیوایە ئەو یاریزانەیان شایستە دەرکردن نەبووە، بۆیە بڕیاریانداوە لە دادگای وەرزشی تانە لەو بڕیارەی ناوبژیوان بدەن، بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە لە یاری داهاتوو بێ بەش نەبێت.

بارسێلۆنا پێشتریش تانەی لە کارتە سوورەکەی رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی هێرشبەری داوە، تانەکەشیان پەسەند کرا و ئەو یاریزانە یاری رابردوو بەشداری کرد.

Back to top button