ئه‌وروپائیسپانیا

بەرگریکارێکی بارسێلۆنا ئەستەمە بەرامبەر بایرن میونشن یاری بکات

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا شەوی داهاتوو لە یارییەکی چارەنوساز لە دوایین گەڕی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی بایرن میونشن دەبێتەوە، جۆردی ئالبا بەرگریکاری ئەو یانەیە بەهۆی پێکان لەوانەیە بەشداری یارییەکە نەکات.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی بالی چەپی بلاوگرانا لە یاری یانەکەی بەرامبەر ریال بێتیس تووشی پێکان بووە، بۆیە تاوەکو ئێستا چارەنوسی بۆ یاری داهاتوو یەکلایی نەبووەتەوە و، بریارە لە دوایین یەکەی ئامادەکاری یانەکەی، بریار لەسەر بەشداری کردنی ئەو یاریزانە بدرێت.

بارسێلۆنا بێجگە لە ئالبا چەندین یاریزانی دیکەی بەهۆی پێکان بەشداری یارییەکە ناکەن، لەوانەش برایسوەیت، پێدری، فاتی و سێرجی رۆبیرتۆ.

Back to top button