ئه‌وروپائیسپانیا

سەرجەم ئەندامانی یانەی ریال مەدرید خەڵات دەکرێن

یاریگا
کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بڕیاریداوە، بەهۆی ئاستە بەرزەکەیان لە وەرزی رابردوو و بەدەستهێنانی چوار ناسناو، بڕیاریانداوە سەرجەم ئەندامانی یانەکەیان خەڵات بکەن.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، کارگێری شاهانەکان بەهۆی دەستکەوتەکانی وەرزی رابردوو، بڕیاریداوە سەرجەم ئەندامانی یانەکەیان بە راهێنەر و یاریزانەکانەوە خەڵات بکات و هەریەکەیان 900 هەزار یۆرۆیان پێدەدرێت، بەڵام بەهۆی یاسای باجی ئیسپانیا هەر یاریزانێک و ئەندامێکی یانەکە 450 هەزار یۆرۆی بۆ دەمێنێتەوە.

مارکا ئاماژەی بەوەش کردووە ئەندامانی تیپی باسکەی ریال مەدریدیش بەبۆنەی بەدەستهێنانی ناسناوی وەرزی رابردووی خولی نێوخۆیی خەڵات دەکرێن. بەڵام خەڵاتەکانی ئەوان جیاوازە لەگەڵ تیپی پیاوان.

بابەتی زیاتر

Back to top button