خوله‌کانی دیکە

بارسێلۆنا لەگەڵ سیلڤا گەیشتووەتە رێکەوتن

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لەگەڵ بێرناردۆ سیلڤا ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی گەیشتووەتە رێکەوتن.

جێرارد رۆمێرۆ رۆژنامەنوسی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، بلاوگرانا لەگەڵ خودی یاریزانەکەی ستیزن گەیشتووەتە رێکەوتن و مووچەی ساڵانەشی نزیکەی 9 بۆ 10 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، تەنها ماوە یانە ئینگلیزیەکە رازی بێت دەستبەرداری یاریزانەکەی بێت و، بۆ ئەم مەبەستەش داوای نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆ دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە پێپ گواردیۆلا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری ئەم هەفتەی یانەکەی هەموو دەنگۆکان لەبارەی چوونی سیلڤا لە یانەکەی رەتدەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button