خوله‌کانی دیکە

داهاتووی بێرناردۆ سیلڤا یەکلایی کرایەوە

یاریگا
بێرناردۆ سیلڤا ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر سیتی رێگەی پێنادرێت یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیاوە بکات.

فێران سۆریانۆ سەرۆکی یانە ئینگلیزیەکە لەمبارەوە بە QueThiJugues گووت ” ماوەیەکە دەنگۆی چوونی یاریزانەکەمان بۆ ئیسپانیا بڵاوبووەتەوە، بەڵام ئێمە ئامادەنین دەستبەرداری ناوەڕاستکارەکەمان بین، لەبەر ئەوەی ماوەیەکی کەم ماوە وادەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان کۆتایی بێت و، لەم ماوەی کورتەش ئەستەمە بتوانین شوێنگرەوەی بدۆزینەوە ”.

مانچێستەر سیتی لە پێناو دەستبەرداربوون لە سیلڤا داوای 100 ملیۆن یۆرۆی کردووە و، ئەمەش کارەکەی بۆ بارسێلۆنا قورس کرد، هەربۆیە یانە کەتەلۆنیەکە نەیتوانی هیچ ئۆفەرێک بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە پێشکەش بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button