خوله‌کانی دیکە

بارسێلۆنا جارێکی دیکە هەوڵی گواستنەوەی سیلڤا دەداتەوە

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە پلانیدایە زستانی داهاتوو هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی بێرنانردۆ سیلڤا ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی یانەی ماچێستەر سیتی دەست پێبکاتەوە.

ئەکرەم کونۆر رۆژنامەنوسی ئینگلیزی لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، کارگێری بلاوگرانا زستانی داهاتوو جارێکی دیکە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ناوەراستکارە پۆرتوگالیەکەی ستیزن دەست پێدەکاتەوە و، ئەوان هەموو ئامانجیان ئەوەیە یاریزانەکە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

بارسێلۆنا ئەم هاوینە هەوڵێکی زۆریدا بۆ گواستنەوەی سیلڤا، بەڵام بەهۆی زۆری نرخەکەی سەرکەوتوو نەبوون لە گواستنەوەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button