ئه‌وروپائیسپانیا

لێدوانەكانی بێنزیما دوای بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ئەوروپا

یاریگا-

کەریم بێنزیمای فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپا لە میانی ئاهەنگێکدا کە لە شاری ئیستەنبوڵی تورکیا بەڕێوەچوو.

بێنزیما دوای وەرزێکی ناوازەی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپای پێدرا، کە تیایدا نازناوی خولی ئیسپانیا و چامپیۆنزلیگی ئەوروپای بەدەستهێنا، جگە لەوەی خەڵاتی گۆڵکاری هەردوو پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا.

گۆڵكارەكەی مێرینگی پێش هەریەك لە كیڤن دی برۆین و تیبۆ كۆرتوا كەوت و توانی خەڵاتەكە بباتەوە.

بێنزیما لە لێدوانەکانیدا دوای بردنەوەی خەڵاتەکە وتی: زۆر خۆشحاڵم بە بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپا، بەڵام بردنەوەی خەڵاتەکە دەگەڕێتەوە بۆ هاوکاری هاوڕێکانم و کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەر و فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:  ئەگەر هاوڕێكانی یانەكەم و ئەنچیلۆتی راهێنەر نەبوایە ئەم خەڵاتەم بەدەست نەدەهێنا.

سەبارەت بە ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر، وتی: زۆر بەختەوەرم لەژێر سەرکردایەتی ئەنچیلۆتی یاری دەکەم، بەڕای من باشترین ڕاهێنەری جیهانە و هیوادارم تا بتوانرێت لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەردەوام بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button