خوله‌کانی دیکە

مانچێستەر یونایتد ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی دیپای دەکات

یاریگا
مێمفیس دیپای، هێرشبەری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا نزیکە لە گەڕانەوە بۆ ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، هێرشبەرە هۆڵەندیەکەی بلاوگرانا ئامانجی ئەم هاوینەی یانەی یۆڤێنتوس بوو و هەردوولا نزیکبوون لە رێکەوتن، بەڵام دواجار بەهۆی زۆری داواکاری مووچەی یاریزانەکەی، بیانکۆنێری لە گواستنەوەکە پاشگەزبووە، بۆیە شەیتانە سوورەکان دەیانەوێت یاریزانەکەی پێشوویان بگەڕێننەوە ریزەکانیان.

مارکا ئەوەشی بڵاوکردەوە مان یو ئامادەیە ئۆفەرێکی 10 ملیۆن یۆرۆیی بۆ گواستنەوەی دیپای پێشکەشی بارسێلۆنا بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button