ئه‌وروپائیسپانیا

ماریانۆ دەیەوێت ڕیاڵ مەدرید جێبهێڵێت

یاریگا-

پێدەچێت رۆیشتنی کاسیمیرۆی بەڕازیلی دواین یاریزان نەبێت كە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدرید جێدەهێڵن، دوای ئەوەی ماریانۆ دیاز نزیکە لە جێهێشتنی یانەكە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی (مارکا)  هێرشبەرە ئیسپانیەكە پێی باشە لەم هاوینەدا ڕیاڵ مەدرید بەجێبهێڵێت، بەهۆی نەبوونی دەرفەتی یاریکردن، هەروەها دەیەوێت بچێتە یەکێک لە یانە ڕکابەرەکانی لالیگا.

ماریانۆی تەمەن 29 ساڵان وەرزی 2016-2017 بەرزكرایەوە بۆ تیمی یەكەمی ڕیاڵ مەدرید و دوای وەرزێك پەیوەندی بە یانەی لیۆنەوە كرد.

لەو کاتەدا ریاڵ جارێکی دیکە گرێبەستی لەگەڵ ماریانۆ کرد بۆ قەرەبووکردنەوەی رۆیشتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی بۆ ڕیزەكانی یوڤێنتوس، بەڵام ئەو یاریزانە بەدرێژایی ئەم چوار ساڵە متمانەی راهێنەرەکانی بەدەست نەهێنا، بۆ ئەوەی جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی لەگەڵ کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی بەدەست بهێنێت .

بابەتی زیاتر

Back to top button