ئه‌وروپائینگلتەرا

چێڵسی ماگوایەری دەوێت

یاریگا-

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەیەوێت هاری ماگوایەری ئینگلیزی و كاپتنی یانەی مانچێستەر یۆنایتد بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

رۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی بڵاویكردەوە، یانە لەندەنییەکە لە پرۆسەی پێشکەشکردنی داواکاریدایە بۆ گواستنەوەی ماگوایەر، دوای ئەوەی لە گواستنەوەی ویسلی فۆفانای بەرگریكاری لیستەر سیتی شكستیهێنا.

چێڵسی بەنیازە سوود لە خواستی مان یونایتد وەربگرێت كە دەیەوێت  کریستیان پولیسیچی ئەمریكی و یاریزانی یانەی چێلسی بگوازێتەوە و چێڵسیش دەیەوێت بە گرێبەستێكی ئاڵوگۆڕ یاریزانەكە بگوازێتەوە.

ماگوایەر لەم ماوەیەی دواییدا بەردەوام رەخنەی لێدەگیرێت، ئەوەش بەهۆی دابەزینی ئاستی و ئەنجامدانی چەندین هەڵەی بەرگری.

بابەتی زیاتر

Back to top button