ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

وردەكاری گرێبەستەكەی كاسیمیرۆ لەگەڵ مانچێستەر یۆنایتد

یاریگا-

فابریزیۆ رۆمانۆ، شارەزا لە بواری گواستنەوەی یاریزانان وردەکاری گرێبەستەکەی کاسیمیرۆی لەگەڵ یانەی مانچێستەر یۆنایتد ئاشکرا کرد، کە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتووداگواستنەوەی بۆ ریزەکانی شەیتانە سوورەکان تەواو بکات.

فابریزیۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاوی کردووەتەوە: کاسیمیرۆ بۆ مانچێستەر یونایتد، یانەی ریاڵ مەدرید هەموو وردەکارییەکانی ئەو ئۆفەرەی قبوڵکردووە، لە ئێستادا یانەکان خەریکی ئامادەکردنی گرێبەستن.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆمانۆ كاسیمیرۆ بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ و 10 ملیۆن گۆڕانكاری پەیوەندی بە شەیتانە سورەكانەوە كردووە.

گرێبەستەكەی ناوەڕاستكارە بەڕازیلیەكە لەگەڵ یانە ئینگلیزیەكە بۆ ماوەی چوار ساڵە و ئەگەری نوێكردنەوەی بۆ ساڵی پێنجەم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button