ئه‌وروپا

ڕۆدریگۆ: دەمەوێت بە سەرەكی یاری بكەم لە ڕیاڵ مەدرید

یاریگا-

رۆدریگۆ گۆس یاریزانی بەڕازیلی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە بردنەوەی جامی سوپەری ئەوروپا.

هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و ئینتراخت فرانكفۆرت لە یاری سوپەری ئەوروپادا ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و یانە شاهانەكە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یاریەكەی لێ بردەوە.

رۆدریگۆ لە میانی لێدوانەکانیدا كە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە ووتی”دەزانم کە دەتوانم زۆر زیاتر یارمەتی یانەكەم بدەم و زیاتر یاری بکەم، نەک تەنها ئەو كاتانە بەشداری بکەم كە یانەكە لە دوایە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەمەوێت وەک یاریزانێکی سەرەکی یاری بکەم، ڕاهێنەرەکەش متمانەی خۆی بە من نیشانداوە، دەزانم هەموو شتێکم هەیە بۆ یاریکردن بۆ یانەكە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: زۆر دڵخۆشم، بردنەوەی سوپەری ئەوروپی ئەوەش باشترین ڕێگایە بۆ دەستپێکردنی وەرزەکە، هەروەها دیارییەکە بۆ ئەوەی وەرزی ڕابردوو کردمان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button