ئه‌ڵمانیائه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: ڤێرنەر گەڕایەوە لایپزیگ

یاریگا-

تیمۆ ڤێرنەری ئەڵمانی و هێرشبەری پێشووی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بە فەرمی پەیوەندی بە لایپزیگی ئەڵمانیەوە کرد.

لایپزیگ، لە بەیاننامەیەکدا لە پێگەی فەرمی خۆیان رایگەیاند: تیمۆ گۆڵکاری ئێمەیە بە تۆمارکردنی 95 گۆڵ، دوای ئەوەی دوو ساڵ لە خولی نایابی ئینگلیزی لەگەڵ چێڵسی بەسەر برد و نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا گەڕایەوە

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڤێرنەر گرێبەستێکی لەگەڵ یانەکە واژۆکردووە بۆ ماوەی چوار ساڵ تا ساڵی 2026.

ڤێرنەر لە ساڵی 2016 تا 2020 یاری بۆ یانەی لایپزیگ کردووە، لە 159 یاریدا لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا ئەنجامدا و کۆی گشتی 95 گۆڵی تۆمارکردووە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڤێرنەر جگە لە پاداشتەکان بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ لە چێڵسیەوە ڕووی لە لایپزیگ کردووە.

ڤێرنەر بەشداری لە 56 یاریی پرێمەرلیگدا کردووە و 10 گۆڵی تۆمارکردووە و 13 ئەسیستیشی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button