ئه‌وروپائینگڵته‌را

کولیبالی وەڵامی ڕەخنەکانی سەرۆکی ناپۆلی دەداتەوە لە یاریزانە ئەفریقییەکان

یاریگا-

خالیدۆ کۆلیبالی بەرگریکاری نوێی یانەی چێڵسی ئینگلیزی وەڵامی لێدوانەکانی ئاورێلیۆ دی لۆرێنتسی سەرۆکی یانەی ناپۆلی دایەوە.

سەرۆکی ناپۆلی لەماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاند کە چیتر یاریزانە ئەفریقیەکان ناگوازێتەوە و وتی: تەنها كاتێك ئەو کارە دەکەم کە واز لە بەشداریکردن لە جامی ئەفریقا بهێنن… ئێمە پارەیان پێدەدەین بۆ ئەوەی لە ناوەڕاستی وەرزدا بچن بۆ یاریکردن.

کولیبالی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئەوە کەوتووەتەوە سەر خۆی ئەگەر بیەوێت ئەمە بڵێت، بەڵام بۆ من هەمیشە گرنگە ڕێز لە هەمووان بگرم.

یاریزانەكەی پێشووی ناپۆلی ووتیشی: کاتێک لە ناپۆلی بووم لەگەڵ سەنیگال بەشداریم کرد و جامی نەتەوەکانی ئەفریقام بردەوە کاتێک لەوێ یاریم دەکرد، بەڕاستی ساتێکی قورس بوو بۆ ئەوان کاتێک چووینە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، بەڵام ئێمە بردمانەوە و بەڕاستی دڵخۆشم.

هەروەها ووتیشی: دەمەوێت تەنها ڕێز لە هەڵبژاردە ئەفریقیەكان بگیرێت وەك چۆن لە ئەوروپیەكان دەگیرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button