ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا دەیەوێت لە دیپای ڕزگاری ببێت

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت لە ماوەی گواستنەوەكانی هاوینەدا لە میمفیس دیپای هۆڵەندی و هێرشبەری یانەكەی ڕزگاری ببێت.

دیپای لە پلانەكانی چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەكەدا نەماوە،  بەتایبەت دوای گرێبەستكردن لەگەڵ ڕافینها و ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی، و نوێکردنەوەی گرێبەستەكەی عوسمان دێمبلی.

بەگوێرەی زانیاریەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، بارسێلۆنا لەگەڵ یوڤێنتوس لە گفتۆگۆدان بەمەبەستی گواستنەوەی یاریزانەكە بۆ یانە ئیتالیەكە.

یوڤێنتوس هەوڵدەدات هێرشبەرێکی یەدەگك بۆ دوسان ڤلاهۆڤیچ هێرشبەرە سەرەکییەکەی بگوازێتەوە.

هەریەكلە یانەكانی مانچێستەر یونایتد، ئۆڵۆمپیک لیۆن، تۆتنهام، نیوکاسڵ و پاریس سانجێرمان گرنگی بە گواستنەوەی دیپای دەدەن، بەڵام یوڤی وەک پاڵێوراو ماوەتەوە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە هۆڵەندیەكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button