ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

کوندێ بووە یاریزانی بارسێلۆنا

یاریگا
جولیس کوندێ، بەرگریکاری فەرەنسی پێشووی یانەی سێڤییای ئیسپانیا پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنا بڵاویکردەوە، لەگەڵ یانە ئەندەلوسیەکە گەیشتنە رێکەوتن لەسەر گواستنەوەی بەرگریکارە فەرەنسیەکە و، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی گرێبەستەکەی واژۆ دەکرێت. سەرچاوەکە باسی لە ووردەکاری گرێبەستەکە نەکردووە، بەڵام
میدیاکانی کەتەلۆنیا دەڵێن تێچووی گواستنەوەکە نزیکەی 60 ملیۆن یۆرۆیە.

بارسێلۆنا ئەم هاوینە چالاکی باشی لە بازاری گواستنەوە هەبووە و تاوەکو ئێستا پێنج یاریزانی نوێیان گواستووەتەوە ریزەکانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button