ئیسپانیا

کوندێ لە بارسێلۆنا دەمێنێتەوە

یاریگا –

دوای ئەوەی چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بارسێلۆنا قسەی لەگەڵ جوڵیس کوندێ کرد، توانی رازی بکات کە لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە و وەرزی دواتر لە هێڵی بەرگری راست یاری بکات.

مانگی رابردوو میدیاکانی ئیسپانیا بانگەشەی ئەوەیان کردبوو کە جولیس کوندێ داوای لە ئیدارەی یانەی بارسێلۆنا کردبوو گوێ لەو ئۆفەرانە بگرن کە دەکرێت لەم هاوینەدا ئاراستەی بکرێن.

بەگوێرەی ئەم راپۆرتەکان بەرگریکارە فەرەنسییەکە هەست بە ئاسوودەیی ناکات لە پۆستی بەرگریکاری راست و دەیەوێت بەرگریکاری ناوەڕاست بێت. بەڵام ئەو دەنگۆیانەی رەت نەکردەوە کە حەزی لێیە بەرگریکاری ناوەند بێت.

کوندێ هاوینی رابردوو لە یانەی سێڤییاوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد بۆ بەهێزکردنی دڵی بەرگری بلوگرانا. بەڵام بارودۆخەکان ناچاری کرد لە نیوەی وەرزەدا لە هێڵی بەرگری راست دا یاری بکات. رۆیشتنی بیرین و پێکانەکانی رۆبێرتۆ و ئاراوخۆ وایکرد کە کوندێ ببێتە تاکە بژاردە بۆ چاڤی کە لە لای بەردگری راست دایبنێت.

ئەمڕۆ رۆژنامەی سپۆرت نووسیویەتی: چاڤی دوای قسەکردن لەگەڵ کۆندێ توانی رازی بکات بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لە پۆستی بەرگری راست یاری بکات. چاڤی بۆ بەرگریکارە فەرەنسیەکە روونی کردەوە کە یانەکە بەهۆی کێشەی داراییەوە ناتوانێت بەرگریکاری راستی نوێ بکڕێت بۆیە پێویستە قوربانی بدات بۆ بارسێلۆنا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button