ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

زانیاری نوێ لەسەر وادەی گەڕانەوەی کوندێ

یاریگا
جولیس کوندێ، بەرگریکاری فەرەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بۆ یاری کلاسیکۆی بەرامبەر ریال مەدرید ئامادە دەبێت.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، هەفتەیەکی چارەنوساز چاوەڕێ بلاوگرانا دەکات و چاڤی راهێنەری یانەکە بەهیوایە بتوانێت بۆ یاری کلاسیکۆ بەشێک لەو یاریزانانەی پێکانیان هەیە بگەڕێنەوە و، چاوەڕێش دەکرێت بەرگریکارە فەرەنسیەکە بۆ ئەو یارییە بە تەواوەتی لە پێکانەکەی رزگاری بێت و بەشداری بکات.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کوندێ زۆر هەوڵیداوە بۆ یاری ئەم هەفتەیە بەرامبەر ئینتەر میلان لە چامپیۆنزلیگ ئامادەبێت، بەڵام تیمی پزیشکی رێگەی پێنەداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button