ئه‌وروپائیسپانیا

پیانیچ کامپی ئامادەکارییەکانی بارسێلۆنای جێهێشت

یاریگا
میرالیم پیانیچ، ناوەڕاستکاری بۆسنی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا کامپی ئامادەکارییەکانی یانەکەی کە ئەمریکا جێهێشت و گەشتی نیسی فەرەنسای کرد.

رۆژنامەی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی بلاوگرانا بەهۆی لەدایکبوونی دووەم منداڵی، کامپی ئامادەکارییەکانی یانەکەی جێهێشت و گەشتی شاری نیسی فەرەنسای کردووە و، بریاریشە بە زوترین کات پەیوەندی بە یانەکەی بکاتەوە.

بارسێلۆنا بەرەبەیانی چوارشەممە لە یەکەم یاری ئامادەکاری رووبەڕووی ئینتەر میامی ئەمریکی دەبێتەوە و دواتر رۆژی یەک شەممەی داهاتوو رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button